ئیكۆنۆمیست: ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ڵێنیانداوه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان به‌ڕێوه بچێت
"ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له ساڵی 2018 به‌ڕێوه چوو، رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له سه‌دا 44 بوو، ره‌نگه ئه‌مجاره كه‌متر بێت"
K24- هه‌ولێر:
چاودێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی سبه‌ی یه‌كه‌شه‌ممه (10ـی تشرینی یه‌كه‌م) به به‌راوورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2018)، ئاسته‌كه‌ی داده‌به‌زێت، ده‌بوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ساڵی (2022) ئه‌نجامدرابا، به هۆكاری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قامی عێراقی و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له ساڵی (2019) و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ریزی به‌رپرسان و سیاسییه‌كانی عێراقی، بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
گۆڤاری (ئیكۆنۆمیست)ـی به‌ریتانی له راپۆراتێكدا بلاویكرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی به‌شداریكردن، ده‌ره‌نجامه‌كانی كاریگه‌ر نابێت.
راپۆرته‌كه روونیكرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له ساڵی (2018) به‌ڕێوه چوو، رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له سه‌دا (44) بوو، ره‌نگه ئه‌مجاره كه‌متر بێت.
ئاماژه‌یپێكرد، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2018) به‌شێكی سندووقه‌كانی ده‌نگدان سووتێنران و ونكران، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجامه‌كان بگۆڕدرێن، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ڵێنیانداوه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان به‌ڕێوه بچێت.
جه‌ختیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌مجاره زیاد كراون، كه رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ كاندیده سه‌ربه‌خۆكان، جیا له‌وه‌ش به رێژه‌ی له سه‌دا (70)ـی هاووڵاتیانی عێراقی كارتی بایۆمه‌تریان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌یپێكرد، هاووڵاتیان له‌و بڕوایه‌دان سیاسییه‌كانی عێراق به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو به‌رامبه‌ر عێراقییه‌كان ره‌فتار ده‌كه‌ن، دوای هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كان له نێوانی خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌یاد عه‌نبه‌ر، مامۆستای كۆلێژی یاسا له زانكۆی كووفه رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی گۆڕانكاری لهناوهخۆوه پێویسته ده‌ستپێبكات، بۆیه گۆڕانكاری كردن له شێوه‌ی سیاسه‌تكردن له عێراق ئه‌سته‌مه، ده‌بێت سیاسییه‌كان ئه‌و بێ هیواییه له ناخی عێراقییه‌كان بڕه‌وێننه‌وه.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به گۆڕانكاری كردن هه‌بێت له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، كاتێكی زۆرمان پێویسته تاوه‌كو ئه‌و گۆڕانكاریانه جێبه‌جێ بكرێن، چونكه ده‌بێت خێرا بكرێن ، ئه‌گینا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌یكات یاخوود له رێگای كووده‌تایه‌كی سه‌ربازی، ئه‌و دوو بژارده‌یه‌ش عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خانه‌ی یه‌كه‌م و زیانه‌كانیش نه‌بڕاوه‌ن.
سینان عه‌لی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی عێراقی رایگه‌یاند، زۆربه‌ی گه‌نجان بێ هیوان له سیاسییه‌كانی عێراق، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن.
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019 زیاتر له (89) چالاكوان و رۆژنامه‌نووسی عێراقی تیرۆر كران، جیا له (44) كرده‌ی رفاندن و (74) هه‌وڵی كووشتنی چالاكوانان، له به‌غدا و باشووری عێراق ئه‌نجامدراون، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و ئاڕاسته‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، (32) چالاكوانی عێراقی له كاتی داواكردنی مافه‌كانیان له رێگه‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو، تیرۆر كراون.
به‌رپرسه عێراقییه‌كانیش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی ئه‌و میلیشیا و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه هاوپه‌یمانن له‌گه‌ل ئێران، پێیان وایه ئه‌وان له دوای تیرۆركردن و رفاندن هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی (2019) بوون.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه