له به‌شێك له شار‌و شارۆچه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتییان گرفتی دەنگدانیان هەیە
"چاوه‌ڕێی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنین كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات"
K24 - هه‌ولێر:
له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان، گرفتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان و كێشه‌ی په‌نجه مۆریان هه‌بوو.
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ن، به‌تایبه‌ت له (قه‌ته‌وی، مامزاوه، دیبه‌گه و شه‌مامك)، كاتی ده‌نگدانی تایبه‌تیش هه‌مان كێشه هه‌بووه، كه به‌شێك له ئامێره‌كانی ده‌نگدان كار ناكه‌ن.
هاووڵاتییه‌ك له هه‌ولێر به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، له كاتژمێر (7:00)ـی به‌یانییه‌وه چاوه‌ڕێی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنین كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، زۆربه‌ی هاووڵاتیان ده‌چنه‌وه ژووره‌وه بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام ناتوانن ده‌نگ بده‌ن، كه خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆش چاوه‌ڕوانن.
چاودێرێكی یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، خه‌ریكین له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڵكو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چاوه‌ڕێین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن، نووسینگه‌كانی به‌غداش سه‌رقاڵن و له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق ئه‌و گرفته بوونی هه‌یه.
ئه‌و چاودێره گوتیشی: پێویسته هاووڵاتیان ئارام بگرن، چونكه ده‌نگدانی ئه‌مجاره زیاتر ئه‌لیكترۆنین و رێگره له ئه‌نجامدانی كاری ساخته، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به دروستی به‌ڕێوه بچێت، ده‌بێت هاووڵاتیان ئارام بگرن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، گرفته‌كان ته‌كنیكین، هه‌روه‌ك تیمی ته‌كنیكی كۆمیسیۆنی باڵا ئاماژه‌یپێكردووه.
نوێنه‌ری یه‌كێك له لیسته سیاسییه‌كان له سۆران به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، چه‌ند بنكه‌یه‌ك ئامێره‌كانی له كار كه‌وتبوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆش روویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كردووه، كۆمیسیۆن خه‌ریكه چاره‌سه‌ریان بكات، ده‌نگدانیش مافێكی ئاسایی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه.
نوێنه‌رێكی دیكه‌ی لایه‌نێكی سیاسی له سۆران به كوردستان 24ـی گوت: كێشه‌كان ته‌كنیكین سیاسی نین، دواجار تیمێكی كۆمیسیۆن هاتن گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر كرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، دوو كاتژمێری سه‌ره‌تای به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدان، گرفتی ته‌كنیكی هه‌بوو، دواتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كران و له سنووری زاخۆ ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدان گرفته‌كان چاره‌سه‌ر كران و خه‌ڵك ئاسایی ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.