هه‌ولێر... گرفته ته‌كنیكییه‌كانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان چاره‌سه‌ر كرا
"هاووڵاتیان له‌و چه‌ند كاتژمێره‌ی كه ماوه، ده‌توانن به ئاسانی ده‌نگی خۆیان بده‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
له به‌یانییه‌وه چه‌ند گرفتێكی ته‌نكیكی له زۆربه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دروستبوو، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌خێرایی چاره‌سه‌ری كرد.
له‌مباره‌یه‌وه بۆتان شێركۆ جاف، یاریده‌ده‌ری هونه‌ری لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، كێشه ته‌كنیكییه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی ده‌نگدان چاره‌سه‌ر كرا.
له به‌یانییه‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كێشه‌ی ته‌كنیكی تێكه‌وتبوو، كه كارتی ده‌نگدان و په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌رانی نه‌ده‌خوێنده‌وه، كه تا راده‌یه‌ك پڕۆسه‌كه‌ی خاو كردبووه‌وه.
بۆ ئه‌مه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر كرا به هه‌ولێریشه‌وه، هاووڵاتیان له‌و چه‌ند كاتژمێره‌ی كه ماوه، ده‌توانن به ئاسانی ده‌نگی خۆیان بده‌ن.