پارتی: لە سلێمانی هەندێک لایەن پێشێلکاریان کردووە
"زۆر کەس لە مافی دەنگدان بێبەش بووە"

K24 – سلێمانی
کارگێڕێکی لقی 4ی پارتی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، چەندین گرفت لە پرۆسەی دەنگدان لە سلێمانی هەبووە، هەروەها کۆمەڵێک پێشێکاریش لەلایەن هەندێک حزب و هاوپەیمانیێتی کراوە.
کامەران غەریب، کارگێڕی لقی 4ی پارتی لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "گرفت لە ئامێرەکانی دەنگدان هەبوو، هەندێکیان تا کاتژمێر 12 کاریان نەکردووە، هەروەها ژمارەیەک دەنگدەر ناویان نەبوو، کە ئەمەش وایکردووە زۆر کەس لە مافی دەنگدان بێبەش بێت".
گوتیشی: "کۆمەڵێک پێشێلکاری لەلایەن هەندێک حزب و هاوپەیمانیێتی کراوە، دژی ئەو لایەنەنانە سکاڵامان بۆ کۆمسیۆن بەرزکردووەتەوە".