له كوردستان24ـه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بن
کوردستان24 داتا و زانیارییه‌كان بڵاودەکاتەوە

K24- هه‌ولێر:
كاتژمێر 6:00ی ئێواره ته‌واوی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان داخران و كه‌مێكی دیكه‌ش كوردستان24 ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن له كوردستان24، له رێگه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی ئینتهرئهكتیڤ، داتا و زانیاری له‌باره‌ی ژماره و ناو و وێنه‌ی کاندیدەکان له بازنه جیاوازه‌كانی هه‌ڵبژاردن ببینه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌نجامه به‌راییه‌كان بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوبكرێته‌وه.
كاتژمێری 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 10/10/2021، بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه.