کاندیدێک گیانی لەدەستدا
پێش تەواو بوونی پڕۆسەی دەنگدان مرد
K24 – هەولێر
کاندیدێک لە مووسڵ لە دوا ساتەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان گیانی لەدەستدا.
چەند سەرچاوەیەک لە مووسڵ رایانەگەیاند، سەدام محەمەد شەرابی، کاندید لە مووسڵ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، لە رۆژی چەند ساتێک پێش تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدا، بەهۆی فشاری دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بڕیاریشە سبەی کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنێت.