پارتی یه‌كه‌مه
به گوێره‌ی زانیارییه نا فه‌رمییه‌كان، كه كوردستان24 له زاری چاودێرانی پارتییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئامار و زانیاری نا فه‌رمی چاودێرانی كیانه سیاسییه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان، كاندیدانی پارتی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستھێناوه.
به گوێره‌ی زانیارییه نا فه‌رمییه‌كان، كه كوردستان24 له زاری چاودێرانی پارتییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه پارتی له نزیكه‌ی 30 كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان پارتی له هه‌ولێر 8 كورسی، دهۆك 9 كورسی، سلێمانی 2 كورسی، كه‌ركووك 2 كورسی، مووسڵ 9 كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان پارتی چاوی له‌وه‌یه له سنووری پارێزگاكانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كورسی به‌ربكه‌وێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نۆ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه و ده‌رچوونیان مسۆگه‌ر بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، هه‌ریه‌ك له‌م كاندیدانه‌ی پارتی له سنووری نه‌ینه‌وا ده‌رچوونیان مسۆگه‌ر بووه:
1- مه‌حما خه‌لیل.
2- ڤیان ده‌خیل.
3- ماجد شنگالی.
4- ئیبراهیم قه‌بۆ.
5- كاڤین مزووری.
6- ئیخلاس دلێمی.
7- شێروان دووبه‌ردانی.
8- توعمه لهێبی.
9- شەریف سلێمان پڵنگ