" ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئاڕاسته‌ی جیۆسیاسی نێوانی واشنتن و تاران دیاری ده‌كات"
"كازمی خۆی ئاماده‌كردووه كه له شوێنی خۆیدا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بمێنێته‌وه"
K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆڕناڵـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ده‌نگدانی رۆژی (10ـی تشرینی یه‌كه‌م)ـی رابردوو، داهاتووی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق دیاری ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، ئاڕاسته‌ی جیۆسیاسی له نێوانی واشنتن و تاران دیاری ده‌كات.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه به‌غدا و واشنتن له چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیژی رێكه‌وتوون له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا و گۆڕینی ئه‌ركیان بۆ مه‌شق و راوێژكردن، كاتێك ئه‌مه‌ریكا (2500 تا 3500) سه‌ربازی له عێراق بڵاوه پێكردووه، ئه‌میش له چوارچێوه‌ی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆڕناڵـ، راشیگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له سه‌روبه‌ندی ئه‌و ناكۆكییه‌وه دێت كه له نێوانی میلیشیا ئێرانییه‌كان و سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بوونی هه‌یه، كه جه‌خت له واشنتن ده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو سوپاكه‌ی له عێراق بكشێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان كشانه‌وه.
روونیكرده‌وه، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانی میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له گه‌ڵ ئێران و سوپای ئه‌مه‌ریكا روویدا، كه ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین گورزی سه‌ربازی كردووه‌ته سه‌ر بنكه و پێگه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه، له به‌رامبه‌ردا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
جه‌ختیكرده‌وه، كازمی خۆی ئاماده‌كردووه كه له شوێنی خۆیدا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بمێنێته‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی دروستكردنی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی عێراقی، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه‌ی كه هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ئێران ره‌نگه له داهاتوودا ببنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌می.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه لێدوانه‌كانی قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ركرده‌ی باڵای عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بگۆڕدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گرفته ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر ببن، جیا له‌وه‌ش سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه