پارتی سەرکەوتنی دوو کاندیدی لە کەرکووک راگەیاند

"کاندیدێکی پارتی یەکەمی سەر ئاستی کەرکووکە"

ژمارەیەک ئەندام و لایەنگری پارتی لە شەقامێکی کەرکووک - 10/10/2021
ژمارەیەک ئەندام و لایەنگری پارتی لە شەقامێکی کەرکووک - 10/10/2021

K24 – کەرکووک

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، ئاشکرای کرد، دوو کاندیدی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق سەرکەوتوون.

ئەحمەد خورشید، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند: "دوو کاندەکەی پارتی لە هەردوو بازنەی یەک و دوو لە کەرکووک سەرکەوتوون".

روونیکردەوە: "شاخەوان عەبدوڵڵا زیاتر بە 30 هەزار دەنگ یەکەمی سەر ئاستی کەرکووکە و نەجوا حەمید بە زیاتر لە 10 هەزار دەنگ سەرکەوتووە".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە کەرکووک %43 بووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا  و نەجوا حەمید
شاخەوان عەبدوڵڵا و نەجوا حەمید