سه‌رپه‌رشتیاری دارایی داعش ده‌ستگیر كرا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زانیاری ده‌خاته روو
K24 – هەولێر:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری دارایی داعش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ستگیر كرا.
كازمی له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، له‌و كاته‌وه‌ی كه چاوی هێزه ئه‌منییه‌كان به ئاگابوون بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، تۆڕی هه‌واڵگری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسترین چالاكی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش ده‌ستگیركردنی (سامی جاسم) كه سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی دارایی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو.
روونیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه، جێگری یه‌كه‌می ئه‌بو به‌كر به‌غدادیه كه له ساڵی 2019 كوژرا.
ناوی ته‌واوی (سامی جاسم محه‌مه‌د ئه‌لجبووری)ـیه، ناسراو به (حاجی حه‌مید)، به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو.
ناوبراو له‌ساڵی 2014 به‌رپرسی سه‌ربازی به‌شی باشووری موسڵ بووه، دواتر بووه‌ته لێپرسراوی دارایی داعش، له رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و پارچه‌ی شوێنه‌واری، ئه‌ركی دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بوو بۆ ئه‌م گرووپه، كاتێك وه‌ك وه‌زیری دارایی داعش ده‌ناسرا.
ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2015 خستییه نێو لیستی ره‌شی داوا كراوه‌وه، كه بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی حاجی حه‌مید ئاشكرا بكات دابینكردبوو.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌مباره‌وه رایگه‌یاند، له‌چالاكیه‌كی تایبه‌تدا كه له لایه‌ن هێزه هه‌واڵگرییه عێراقییه‌كان، توانرا سامی جاسم محه‌مه‌د ئه‌لجبووری له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ستگیر بكرێت، كه وه‌ك به‌رپرسی دارایی داعش ناسرابوو.