تا ئێستا له‌ سه‌دا (3)ـی دانیشتوانی جیهان تووشی كۆرۆنا بوونه‌

"كۆرۆنا له‌ 210 وڵاتی جیاوازی جیهان بڵاو بوه‌وه‌"

دانانی 700000 ئاڵای سپی له‌ به‌رده‌م مینۆمێنتی نیویۆرك وه‌ك سومبلی قوربانیایانی كۆرۆنا ڤایرۆس
دانانی 700000 ئاڵای سپی له‌ به‌رده‌م مینۆمێنتی نیویۆرك وه‌ك سومبلی قوربانیایانی كۆرۆنا ڤایرۆس

K24 – هەولێر:

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، كه‌  له‌ته‌واوی جیهاندا ( 237.48) ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆرسی كۆرۆنا بوونه‌ ، نزیكه‌ی(5) ملیۆن و (52) هه‌زار و (304) كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ رایگه‌یاند، به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا (3)ـی دانیشتوانی جیهان تا ئێستا تووشی ڤایرۆرسی كۆرۆنا بوونه‌، كه‌ رێژه‌ی مردنیش له‌ سه‌دا (2.1)ـیه‌.

كۆرۆنا له‌ 210 وڵاتی جیاوازی جیهان بڵاو بوه‌وه‌، كه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌تیش له‌ شاری وهانی چینی ده‌ركه‌وت.

ئاماری ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ زۆرترین زیانیان پێگه‌یشت بریتین له‌ :

ئه‌مه‌ریكا

تووشبوو 44389135

مردن 715184

هیندستان

تووشبوو 33935309

مردن 450375

به‌ڕازیل

تووشبوو 21550730

مردن 600425

به‌ریتانیا

تووشبوو8084321

مردن137541

رووسیا

تووشبوو 7717356

مردن 423474

توركیا

تووشبوو 7386288

مردن 65743

فه‌ره‌نسا

تووشبوو 7047786

مردن 117029

ئێران

تووشبوو 5691634

مردن 122370

 ئه‌رژه‌نتین

تووشبوو  5265058

مردن 115444

ئیسپانیا

تووشبوون 4973619

مردن 86778

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز