ھێزەكانی حكوومەتی سووریا چوونە ناو رەققە
ئەو هێزە لە لایەن رووسیاوە مەشق و راهێنانی پێکراوە
K24 - ھەولێر
دوای چەند ساڵ دورکەوتنەوە لە پارێزگای رەققە ئەمڕۆ هێزەکانی حکوومەتی سووریا بۆ یەکەم جار چوونە ناو سنووری ئیداری پارێزگای رەققە، كە بە پایتەختی داعش لە سووریا ناسراوە.
دوێنێ هاوکات لە گەل ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکوورەوە بۆ سەر رەققە هێزەکانی حکوومەتی سووریاش لە باشوورە دەستیان بە هێرشکردن کرد و بەپێی زانیارییەکان چەند ناوچەیەکیان کونتڕۆڵکردووە و بۆ یەکەم چار چوونەتە ناو سنووری ئیداری ئەو پارێزگایە.
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مروڤ رایگەیاند، کە هەماهەنگی لە نێوان ئەمریکا و رووسیا هەیە لە بارەی هێرشەکەی حکوومەتی سووریا بۆ سەر رەققە، هەروەها ئاشکرا دەکات ئەو هێزەی هێرشەکەی دەستپێکردووە مەشق و راهێنانی لە لایەن رووسیاوە پێکراوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پشتیوانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکاوە هێرشیان بۆ سەر ناوەندی پارێزگای رەققە دەستیپێکرد و چەندین گوندی دەوربەرییان کونتڕۆڵکرد.