97 ژنی عێراقی له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن
"ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ژنانی عێراقی ئیتر ته‌نیا له په‌رله‌مانه‌وه ناوه‌ستن، به‌ڵكو ههنگاویتر به‌ره‌و پێش ده‌چن بۆ به‌شداریكردن له چالاكی سیاسی و دروستكردنی بڕیار"
K24 - هه‌ولێر:
سكرتارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڵاویكرده‌وه، (97) ژن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق سه‌ركه‌وتن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی ژنان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌شداریكردنی ژنان له كایه‌ی سیاسی و ده‌وڵه‌تداریدا.
راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌م خوله‌دا ده‌رچوون، نوێنه‌رایه‌تی ژنانی عێراقی ده‌كه‌ن و ده‌بنه نوێنه‌ری ئازایه‌تی و پێداگیری له مافه‌كانی ژنان، سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان شانازییه بۆ ته‌واوی عێراق.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی (ئاماده‌كردنی ئافره‌تان) له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ژنه كاندیدانه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، هه‌نگاوێكی گرنگ و سه‌رخستنی ده‌نگی ژنانی عێراقه، كه دابینكردنی وێستگه‌ی (كۆتا) بۆ ژنانی عێراقی بووه پاڵپشتی و وایكرد ژماره‌ی ژنان له په‌رله‌مان زیاد بكات.
روونیكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ژنانی عێراقی ئیتر ته‌نیا له په‌رله‌مانه‌وه ناوه‌ستن، به‌ڵكو ههنگاویتر به‌ره‌و پێش ده‌چن بۆ به‌شداریكردن له چالاكی سیاسی و دروستكردنی بڕیار و گرنگیدان به پرسه‌كانی ئافره‌تان و به‌هێزكردنی پێگه‌یان له عێراق.
سه‌رچاوه: واع