رۆژنامه‌یه‌كی رووسی: له ماوه‌ی 4 مانگ عێراقییه‌كان ده‌توانن سه‌رۆك وه‌زیرانێك دیاری بكه‌ن
"بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بچووكتر بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه عێراقییه‌كان توانیان ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی كه كاریگه‌ر بۆ سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
ماریانا بلینكایا له رۆژنامه‌ی (كۆمیرسانت)ـی رووسی، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، گوتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له رێ‌و شوێنی ئه‌منی تووند به‌ڕێوه چوو، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2019، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قامی عێراقی، له پێناو به‌ده‌نگه‌وه چوونیان، بڕیاریاندا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت، كه تا ئێستاش ئێراقییه‌كان باوه‌ڕیان به‌م گۆڕانكارییه نییه.
نووسه‌ر راشیگه‌یاند، ده‌نگده‌رانی ئه‌مجاره‌ی عێراق، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێنیان نه‌بینیووه، كاتێك ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003 كۆتاییان به حوكمه‌كه‌ی هێنا، ئه‌م نه‌وه‌یه نه سه‌قامگیریان بینیووه، نه ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆریش.
نووسه‌ر ده‌شڵێت: تا كۆتایی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، رێژه‌ی به‌شداریكردن كه‌م بوو، كاتێك هاووڵاتیان و ده‌نگده‌رانی عێراق به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداریان له‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌كرد، ئه‌مه له كاتێكدایه یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن رێگه‌ی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوه، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و دوور به په‌یوه‌ستبوونی حزبی یاخوود پابه‌ندبوون به هاوپه‌یمانێتی، ده‌توانن بچێته ناو په‌رله‌مانه‌وه.
روونیكرده‌وه، بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بچووكتر بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه عێراقییه‌كان توانیان ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی كه كاریگه‌ر بۆ سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات، جیا له‌وه‌ش ره‌تی لیسته حزبییه‌كانی عێراقی كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆیانه، قه‌باره‌ی ئه‌و پێكهاته میلیشیایانه‌ی سه‌ر به وڵاتانی ناوچه‌یین، بچووكتر كرده‌وه، له هه‌ندێ شوێنی عێراقیش، ده‌نگی عێراقییه‌كان كڕین و فرۆشتنی پێوه كرا، كه بڕی پاره‌ی هه‌ر ده‌نگێك، گه‌یشتووه‌ته ژه‌مێك نان و كه‌مێك و جل و به‌رگ.
گوتیشی: له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی، لایه‌ن و هاوپه‌یمانه سیاسییه به‌شداره‌كان، ده‌توانن له‌ماوه‌ی (4) مانگ له سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت رێك بكه‌ون.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم