ئیتاڵیا: پێویسته له‌گه‌ڵ تاڵیباندا له په‌یوه‌ندیدا بین
ئه‌مه مانای وا نییه دانیان پێدا بنێین

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، ماریۆ دراگی ده‌ڵێت: هه‌ر ده‌بێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای وا نییه دانیان پێدا بنێین.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی 20، كه ئه‌مڕۆ له رۆما له باره‌ی ئه‌فغانستانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، دراگی گوتی: پێویسته وه‌ڵامێكمان بۆ ئه‌و ره‌وشه مرۆییه هه‌بێت، كه له ئه‌فغانستان ده‌گوزه‌رێت.
گوتیشی: یه‌كه‌م شتێك، پێویسته بیكه‌ین، ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا له په‌یوه‌ندیدا بین، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه دانیان پێدا بنێین.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته له سۆنگه‌ی كردهوهیانهوه، نه‌ك قسه‌یان، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بكه‌ین.
به ده‌ستپێشخه‌ری ئیتاڵیا، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی جی 20 له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئیسپانیا، هۆڵه‌ندا، قه‌ته‌ر، سه‌نگافووره، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سندووقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی تێیدا به‌شدار بوون.
سه‌رچاوه: RT