پنتاگۆن: له عێراق ده‌مێنینه‌وه
"واشنتن و سوپای هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بن له پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق"
K24 – هه‌ولێر:
جیسیكا ماكنۆلێتی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، به بۆنه‌ی ده‌ستگیر كردنی (سامی جاسم جبووری) جێگری یه‌كه‌می ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، پیرۆزبایی له عێراقییه‌كان كرد.
گوته‌بێژی پنتاگۆن رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كم له‌باره‌ی به‌شداریكردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كاتی ده‌ستگیركردنی سامی جاسم ئهلجبوریدا نییه.
جه‌ختیكرده‌وه، واشنتن و سوپای هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بن له پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
روونیكرده‌وه، له‌كاتێكدا سوپای ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ئه‌مساڵدا رۆڵیان بۆ راوێژ و مه‌شقكاری ده‌گۆڕێت، به‌رده‌وام ده‌بن له تێكشكاندنی داعش.
ئاماژه‌یپێكرد، داعش هێشتا مه‌ترسین، بۆیه واشنتن له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه، بۆ پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی عێراقی و به‌رده‌وامی له رێگه‌گرتن له گه‌ڕانه‌وه‌یان.
جبووری یه‌كێك بوو له سه‌رپه‌رشتیارانی دارایی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق و سووریا، وه‌ك كۆنه ئه‌ندامێكی ئه‌و رێكخراوه، به‌رده‌وام بووه له كاركردن.
له ساڵی 2014، جبووری وه‌ك جێگری یه‌كه‌می ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعش، له باشووری موسڵ كاری كردووه، جیا له‌وه‌ش وه‌ك وه‌زیری دارایی داعش ناسراوه، كه كاری فرۆشتن و مامه‌ڵه‌ی نه‌وت گازی له ناوچه‌كه‌دا كردووه.