پارتی كورسییه‌كی دیكه‌ی له پارێزگای دهۆك زیاد كرد
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق راگه‌یاند، ده‌نگه‌كان به ده‌ست جیاده‌كاته‌وه و دووباره ده‌یانژمێرێته‌وه، له میانه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بازنه‌ی دووی پارێزگای دهۆكیش كاندیدێكی پارتی سه‌ركه‌وت و ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی له‌و پارێزگایه گه‌یشته 9 كورسی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی كۆمیسیۆن بڵاویكرده‌وه، دوای دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، ده‌ركه‌وت كاندیدی پارتی له زاخۆ "عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د" كه 20،348 ده‌نگی هێناوه، پێش كاندیده‌كه‌ی یه‌كگرتوو "عومه‌ر كۆچه‌ر" كه‌وته‌وه.
به سه‌ركه‌وتنی كاندیدێكی دیكه‌ی پارتی له پارێزگای دهۆك، ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌گاته 33 كورسی، كۆمیسیۆنیش راگه‌یاندووه، كه جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست به‌رده‌وامه و ئه‌نجامه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت.