پلاسخارت پیرۆزبایی له عێراقییه‌كان ده‌كات
"نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كرد"
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوونه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، عێراق به‌شداری كاریگه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی (10ـی تشرینی یه‌كه‌م) به‌رز نرخاند، كه له رێگه‌ی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه پشتگیریان له‌و پرۆسه‌یه كرد و سه‌ریانخست.
راشیگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كرد، له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه ده‌ربڕی ئیراده‌ی عێراقییه‌كان بوو.
ئاماژه‌یپێكرد، جێنین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقی به گرنگییه‌وه وه‌سفكرد، له دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان، پیرۆزبایی له ته‌واوی عێراقییه‌كان كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.