عێراق... 3 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران
"هه‌ر سێ چه‌كداری داعش له سه‌لاحه‌دین و دیاله ده‌ستگیركران"
K24 – هه‌ولێر:
دوای ده‌ستگیركردنی سه‌رپه‌رشتیاری دارایی داعش كه وه‌ك جێگری ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ناسرابوو، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له عێراق بڵاویكرده‌وه، 3 تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، 3 تیرۆریستی داعش له هه‌ردوو پارێزگای سه‌لاحه‌دین و دیاله ده‌ستگیر كران، كه تۆماتباربوون به مادده‌ی تیرۆر.
راشیگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كدا، به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (13ـی ئۆكتۆبه‌ر / تشرینی یه‌كه‌م)، هه‌ر سێ چه‌كداری داعش له سه‌لاحه‌دین و دیاله ده‌ستگیركران.
پێشتریش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستگیركردنی سه‌رپه‌رشتیاری دارایی داعش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوكرده‌وه.
كازمی له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، تۆڕی هه‌واڵگری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسترین ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش ده‌ستگیركردنی (سامی جاسم) كه سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی دارایی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو.
ناوی ته‌واوی (سامی جاسم محه‌مه‌د ئه‌لجبووری)ـیه، ناسراو به (حاجی حه‌مید)، به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو.
ناوبراو له‌ساڵی 2014 به‌رپرسی سه‌ربازی به‌شی باشووری موسڵ بووه، دواتر بووه‌ته لێپرسراوی دارایی داعش، له رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و پارچه‌ی شوێنه‌واری، ئه‌ركی دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بوو بۆ ئه‌م گرووپه، كاتێك وه‌ك وه‌زیری دارایی داعش ده‌ناسرا.
ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2015 خستییه نێو لیستی ره‌شی داوا كراوه‌وه، كه بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی حاجی حه‌مید ئاشكرا بكات دابینكردبوو.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه