سەدر: حکومەتی داهاتوو قورسایی و هێز بۆ وڵات دەگێڕێتەوە
"نە سەربە رۆژهەڵات و نە سەربە رۆژئاوا دەبێت"
K24 - هەولێر
موقتەدا سەدر دووپاتیدەکاتەوە حکومەتی داهاتووی عێراق نە سەربە رۆژهەڵات و نە سەربە رۆژئاوا دەبێت.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند، حکومەتی داهاتووی عێراق نە سەربە رۆژهەڵات و نە سەربە رۆژئاوا دەبێت و قورسایی و هێز بۆ وڵاتەکەی دەگێڕێتەوە.
هاوکات سەدر، دژایەتی خۆی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دووپاتکردووەتەوە.
رێبەری رەتی سەدر، داواشی لە لایەنگرانی كردووە دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەتدا لەبەرچاوبگرن.
ئەم گوتانەی سەدر لەکاتێکدایە دوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەوتی سەدر سێ کورسی کەمکردووە.