كارمه‌ندێكی ده‌روازه سیتی له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی كوژرا
له‌سه‌ر یه‌ك پرسیار كوشتوویه‌تی
K24 - سلێمانی:
كارمه‌ندێكی به‌شی خزمه‌تگوزاری پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی ده‌روازه سیتی، له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتییه‌وه كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شه‌وی رابردوو ئه‌و كارمه‌نده له پرسگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی پرۆژه‌كه دانیشتووه كاتێك كوڕی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی هاتووه و لێی پرسیوه: "بۆ كوێ ده‌چی"، دواتر كێشه له نێوانیان دروست بووه، هه‌رچه‌نده كارمه‌نده‌كه رێگه‌ی به كوڕی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی داوه بچێته ژووره‌وه، به‌ڵام له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێكردووه و كوشتوویه‌تی.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌نده به كوڕی به‌رپرسه‌كه‌ی گوتووه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بێت و خێرایی ئۆتۆمبێل كه‌م بكاته‌وه، گرژی له نێوانیان دروست ده‌بێت و ته‌قه‌ی لێده‌كات و ده‌یكوژێت.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی كوژراوه، ناوی "هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د كاكه‌برا"، دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام هیچ لێدوانێكیان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌داوه.