توركێك ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر منداڵانی سوری و 108 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
ژماره‌یان زۆرتره و كه‌س وكاریان نا‌وێرن سكاڵا تۆمار بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
دادگایه‌كی توركیا حوكمی 108 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پێاوێكی توركدا سه‌په‌ند،كه له خێوه‌تگه‌یه‌كی په‌نابه‌رانی سوری كاری كردووه و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر 8 منداڵی ناو خێوه‌تگه‌كه.
ئه‌و توركه كاری له ئاوده‌سته‌كانی كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی سوری دا كردووه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی نزیب له پارێزگای عه‌نتاب له نزیك سنوری سوریا.
به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه 8 منداڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و یه‌كی پێنج لیره‌ی توركی كه ده‌كاته نزیكه‌ی دۆلار و نیوێكی پێداوون و به‌و ڕێگه‌یه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ریان.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆی توركیا نوسیویه‌تی پێده‌چێت ژماره‌ی منداڵه‌كان زیاتر له 30 منداڵ بن، به‌ڵام تا ئێستا خانه‌واده‌كانی دیكه نه‌یانوێراوه له‌وباره‌یه‌وه سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
ئاژانسێكی هه‌واڵی توركی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خێوه‌تگه‌كه ڕایگه‌یاندووه" ئیداره‌ی خێوه‌تگه‌كه ڕێوشوێنی جدی ده‌گرنه‌به‌ر تا جارێكی دیكه كرده‌وی له‌و جۆره دووباره نه‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده جاری یه‌كه‌مه ڕووداوێكی له‌و جۆره له كه‌مپه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام پێشتر ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان له‌باره‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان له‌ناو كه‌مپه‌كاندا هۆشدارییان دابوو.
ئه‌و خێوه‌تگایه‌ی( نزیب ) زیاتر له 11 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری تێدا نیشته‌جێ یه و چه‌ندین جار به‌رپرسانی باڵا سه‌ردانیان كردووه و ده‌كه‌وێته ته‌نیشت كه‌مپی " زارته " كه له‌مانگی نیسان دا ئه‌نجێلا مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی كردبوو.