سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم دەكات

دیداری سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم
دیداری سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ـی تشرینی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا و، رۆشنایی خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و هەردوولا هیوایان خواست كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیری و راستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم دەكات