كه‌سوكاری گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ی سلێمانی داوای به سزاگه‌یاندنی بكوژی كوڕه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
كه‌سوكاری قوربانییه‌كه: هه‌رگیز له مافی خۆمان خۆش نابین
K24- سلێمانی:
كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه‌ی شاری سلێمانی كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسێكی یه‌كێتییه‌وه كوژرا، داوای به سزاگه‌یاندنی بكوژی كوڕه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان هه‌رگیز له مافی خۆیان خۆش نابن.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی دادگایان كرد و گوته‌یان لێ وه‌رگیرا، برای گه‌نجه كوژراوه‌كه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێمه داواكاری یاسایی خۆمان له دادگا تۆماركردووه و هیوادارین یاسا سه‌روه‌ر بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه و بنه‌ماڵه‌كه‌مان كاری زۆرمان له پێناو ئارامی شاری سلێمانی كرد، به‌ڵام دواجار خۆمان بووین به قوربانی، بۆیه له‌وه‌ی كردوومانه په‌شیمانین.
هاوكات دایكی ئه‌و گه‌نجه‌ش گوتی: من داوا له دادگا ده‌كه‌م، له‌و شوێنه‌ی كوڕه‌كه‌می لێ كوژراوه، له هه‌مان ئه‌و شوێنه بكوژه‌كه‌ش به سزای یاسایی خۆی بگه‌یه‌نرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوه به‌مشێوه‌یه تێپه‌ڕێت، مه‌رگ چاوه‌ڕێی كوڕه هه‌ژارانی دیكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: نابێت رێگه به كوڕی باڵاده‌ستان بدرێت كوڕه هه‌ژار و پێشمه‌رگه‌كان بكوژن و رووی قسه‌كانی له بافڵ تاڵه‌بانی، كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد و گوتی: "تۆ كه هه‌میشه باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه شار ئارامه، كه‌واته له‌و ئارامییه كوڕه‌كه‌ی من كوژرا!! داوات لێ ده‌كه‌م رێگه نه‌ده‌یت ئه‌م رووداوه به‌ئاساینی تێپه‌ڕێت و پێویسته بكوژه‌كه سزا بدرێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "من و بنه‌ماڵه‌كه‌م هه‌رگیز ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی بكوژه‌كه ناكه‌ین و تا ئه‌و كاته‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت، ئێمه‌ش پشتی پێ ده‌به‌ستین، هه‌ركاتێك یاساش سه‌روه‌ری خۆی له‌ده‌ستدا، ئه‌وكات ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت".
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته، باوكی گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ش دووپاتیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر داوای ئاشتبوونه‌وه‌شمان لێ بكرێت، ئێمه هه‌رگیز ئاماده نین له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه دانیشین، ئه‌و گوتانه‌ی باوكی بكوژه‌كه‌شی ره‌تكرده‌وه كه به‌گوته‌ی خۆی له شاشه‌كانی تیڤی ده‌ڵێت: "ئێمه كه‌سوكاری یه‌كترین" و گوتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمی كه‌سوكاری یه‌كتر نین.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه بێده‌نگ نه‌بێت و كار له‌سه‌ر به سزاگه‌یاندنی بكوژه‌كه بكه‌ن.
روو له به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی گوتیشی: "هیوادارم خۆتان به به‌رپرس به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌یسه بزانن، چۆن ئێمه له ده‌نگدان به په‌نجه خستنه ناو مه‌ركه‌ب پشتیوانی له ئێوه ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش خۆتان به خاوه‌نی ئه‌م كه‌یسه‌ی ئێمه بزانن و به‌رامبه‌ر خوێنی كوڕه‌كه‌مان بێده‌نگ نه‌بن".
شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، گه‌نجێكی سكوێرتی یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونی سلێمانی له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كوژرا، ئه‌م رووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌مڕۆش له دادگا گوته له كه‌سوكاری قوربانییه‌كه وه‌رگیرا.
H.B