نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى عيراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد
K24 – هه‌ولێر:
دواى سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ قه‌ته‌ر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/10/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته‌وه هه‌ولێر.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ ده‌وحه له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى عيراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دواى كۆتاييهاتنى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، نێچيرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمێكدا له ده‌وحه له‌لايه‌ن عه‌لى بن ئه‌حمه‌د ئهلكهوارى، وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازيى قه‌ته‌ره‌وه به‌ڕێكرا.