ژنێكی مه‌غریبی 46 ساڵ منداڵێك له سكیدا بووه
ژنێكی مه‌غریبی 46 ساڵ منداڵێك له سكیدا بووه
K24 – هه‌ولێر
ژنێكی مه‌غریب پاش 46 ساڵ منداڵێكی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها دوو جار هه‌ستی به ئازار كردووه.
زه‌هره ئه‌بوتالب" ته‌مه‌ن 75 ساڵ دواین جار له‌ساڵی 1955 له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ژنێكدا ده‌چێته نه‌خۆشخانه و ده‌بینێ ژنه‌كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری قیسه‌ری گیانی له ده‌ستداوه،ده‌ترسیت و جارێكی دیكه ناچێته‌وه نه‌خۆشخانه.
بۆیه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك دواتر خۆی دوو گیان ده‌بێ به‌هۆی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و ترسه‌ی له ڕووداوی ژنه‌كه بۆی درووست بووه ناچێته نه‌خۆشخانه، بۆیه ماوه‌ی 46 ساڵ دووگیان ده‌بێت و منداڵێكی مردوو له‌ناو سكیدا ده‌بێت،كه له‌دایك ده‌بێت بووه به به‌رد.
ئه‌م جۆره حاڵه‌ته منداڵی بهكلس بووی پێده‌ڵێن و له‌ماوه‌ی ئه‌و 46 ساڵه‌شدا زه‌هره دووجار هه‌ستی به ئازار كردووه و پاش ئه‌وه‌ی ده‌چێته لای پزیشكه‌كان چه‌ندین كاتژمێر خه‌ریك ده‌بن تا منداڵه ده‌رده‌هێنن كه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا دۆخه‌كه‌ی له كلسه‌وه گۆڕاوه بۆ به‌رد.
ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه و بووه‌ته هۆی سه‌رسوڕمانی پسپۆڕ و شاره‌زایان و پێیانوایه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا حاڵه‌تی هاوشێوه هه‌بووه و پێشكه‌وتووه و گه‌شه‌ی كردووه بۆ ئه‌م دۆخی به به‌رد بوونه.