عێراق: ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده ده‌ستگیركرا
"ئه‌و تیرۆریسته له لایه‌ن دادگاكانی عێراقییه‌وه داوا كرا‌و بوو"
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، غه‌زوان زه‌وبه‌عی، گه‌وره تیرۆریست له یه‌كێك له وڵاتان ده‌ستگیركرا.
یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، تۆڕی هه‌واڵگری عێراقی، له كرده‌یه‌كدا غه‌زوان زه‌وبه‌عی ناسراو به (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدا) له یه‌كێك له وڵاتان ده‌ستگیر كرد.
راشیگه‌یاند، ئه‌و تیرۆریسته له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقه‌وه داوا كرا‌و بوو، كه ده‌ستی هه‌بووه له چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی گه‌وره.
روونیكرده‌وه، ئه‌و كرده تیرۆریستیانه‌ی كه غه‌زوان ئه‌نجامیداون بریتین له :
یه‌كه‌م: له رێگه‌ی خۆكوژێك و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا، ناوچه‌ی كه‌ڕاده ده‌ته‌قێننه‌وه، كاتێك غه‌زوان به ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه خۆكوژه‌كه ده‌گه‌ینێته ئه‌و ناوچه‌یه و خۆكوژه‌كه كرده‌وه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، ده‌بێته هۆی كوژرانی 324 كه‌س و بریندار بوونی سه‌دانی دیكه.
دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی (نه‌خیل مۆڵ)ـی كردووه له به‌غدا، ئه‌میش له رێگه‌ی خۆكوژێكه‌وه له 9/9/2016 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی پێدا ته‌قێنرایه‌وه.
سێیه‌م: له ساڵی 2017 سارده‌مه‌نی (فه‌قمه) له به‌غدا، هه‌مدیس له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنرایه‌وه.
چواره‌م: ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له نێو ئاپۆڕای زیاره‌تكارانی ئیمام كازم له نزیك چواڕیانی دۆره له به‌غدا.
ناوبراو له ته‌مه‌نی 29 ساڵیدا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا، له به‌ندیخانه‌ی كرۆبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ربوو و دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب گوازرایه‌وه، تا له ساڵی 2013 رایكرد.
ناوبراو په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعش كرد، نازناوی ئه‌بو عوبه‌یده‌ی پێدرا و ده‌یان كرده‌ی تیرۆریستی له عێراق ئه‌نجامداوه.
له‌مباره‌یه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا رایگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده، كه ژانی خسته دڵی عێراقییه‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان پاش به دواداچوونێكی ئاڵۆزی هه‌واڵگریی، توانیان تیرۆریست غه‌زوان زه‌وبه‌عی ناسراو به (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدا) ده‌ستگیر بكه‌ن.