رانیه... به شێك له تووشبووانی كۆرۆنا گوازرانهوه ههولێر
"هیچ نەخۆشێک لە سەر ئەرز و رێڕەوەکانی نەخۆشخانە نەمان"

K24 – هەولێر:
پهیامنێری كوردستان 24 له رانیه رایگهیاند، لەگەڵ سەردانی ئەمڕۆی وەزیری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی ژیان ، کێشەی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکە چارەسەرکرا.
راشیگهیاند، ژمارەیەک لە تووشبووان به كۆرۆنا، ئهمڕۆ ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کران و هیچ نەخۆشێک لە سەر ئەرز و رێڕەوەکانی نەخۆشخانە نەمان و ئێستا شوێنی بەتاڵیش ھەیە.
بۆ بەدواداچوونی تووشبوان به کۆڕۆنا، دكتۆر سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستی سهردانی نەخۆشخانەی ژیانی له رانیه كرد.
بڕیاریشیدا تهواوی پێداویستیەکانیان دابین بكات و بهشێك له تووشبووهكانیش بۆ ههولێر بگوازێتهوه.
