مه‌سرور بارزانی هاوسۆزی خۆی بۆ كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ راگه‌یاند
مه‌سرور بارزانی: كۆڵن پاوڵ به‌درێژایی ژیانی دۆستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بوو

K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پیشووتری ئه‌مه‌ریكا نیشاندا.
له تویته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا خه‌مباری كردم، ئه‌و به‌درێژایی ژیانی دۆستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بوو".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه، "به‌یه‌كه‌وه كارمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له دیكتاتۆریه‌ت رزگار بكه‌ین. ده‌زانم ئه‌و هه‌وڵی بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی به‌رده‌وام بوو له ناوچه‌كه".
له دوا گوته‌یدا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "هاوسۆزم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی".
I’m saddened by the passing of former Secretary of State Colin Powell, a lifelong friend of the Kurdistan Region and Iraq.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) October 18, 2021
We worked closely together to rid the country of dictatorship. I know he sought lasting peace for the region.
My thoughts are with his family -mb.