سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات
جهخت لهسهر برهودان به پهیوهندییهكانی سوید و ههرێمی كوردستان كرایهوه
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یوناس لۆڤێن، باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆزیی نوێی سوید هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی سوید لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی سوید لە عێراق، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانەی سوید کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .
H.B