بایدن: خاوه‌نی به‌هێزترین سوپاین له‌ جیهاندا

"پێویست به‌ نیگه‌رانی ناكات كه‌ ئه‌وان به‌هێزتر ده‌بن"

جۆ بایدن / سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
جۆ بایدن / سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

K24- هه‌ولێر:

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یپێكرد، چین و رووسیا له‌ بواری سه‌ربازی هه‌نگاوی باشیان بڕیووه‌.

بایدن رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌هێزترین سوپایه‌ له‌ مێژووی جیهاندا، پێویسته‌ چین و رووسیا ئه‌مه‌ بزانن.

راشیگه‌یاند، ده‌بێت چین و رووسیا و ته‌واوی وڵاتانی جیهان به‌رچاویان روون بێت، كه‌ ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی به‌هێزترین سوپایه‌ له‌ جیهاندا.

روونیكرده‌وه‌، پێویست به‌ نیگه‌رانی ناكات كه‌ ئه‌وان به‌هێزتر ده‌بن، به‌ڵكو له‌وه‌ نیگه‌رانین كه‌ چین و رووسیا له‌ چالاكییه‌كانیان په‌له‌ په‌ل بكه‌ن، تا ئه‌و ئاسته‌ی تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ ببن.