ئیسرائیل: ئه‌سته‌مه ئێران بێ بژارده‌ی سه‌ربازی گفتوگۆ بكات
"رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ تاران ته‌نیا په‌یوه‌سته به كاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستیانكرده‌وه به مه‌شق و راهێنان بۆ ئاماده‌كاری لێدانی گورزێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر پێگه ناووكییه‌كانی ئێران.
ماڵپه‌ڕی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) رایگه‌یاند، ئه‌فیف كوخافی، فه‌رمانده‌ی سوپای ئیسرائیل فه‌رمانیكردووه كه ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه بۆ لێدانی گورزێكی سه‌ربازی له دژی ئێران، كه ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌و ئاماده‌كارییانه وه‌ستاون.
راشیگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌وه دێت، كه تاران ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی وڵاته‌كه‌ی، له پێناو ده‌ستكه‌وتنی رێكه‌وتنێكی نوێ.
روونیكرده‌وه، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌زانن كه پێویسته پلانێكی سه‌ربازی ئاماده بێت، بۆ كاتی هه‌ره‌سی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان، چونكه ئه‌سته‌مه ئێران بێ بژارده‌ی سه‌ربازیبگه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆكان.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌ڤگدۆر لیبره‌رمان، وه‌زیری دارایی ئیسرائیل رایگه‌یاند، "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ تاران ته‌نیا په‌یوه‌سته به كاته‌وه"