پوتن: به بڕیارێكی به كۆمه‌ڵ ناوی تاڵیبان له لیستی تیرۆر ده‌رده‌هێنین
"مۆسكۆ هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان"

K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی له باره‌ی دۆخی ئه‌فغانستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌یپێكرد، به‌و ئاڕاسته كار ده‌كات ناوی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنێت.
پوتن له كۆڕبه‌ندی ڤاڵدای رایگه‌یاند، بۆ په‌ره‌پێدانی دۆخی ناوه‌خۆیی ئه‌فغانستان، مۆسكۆ هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان.
راشیگه‌یاند، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین تاڵیبان دۆخی وڵاته‌كه‌یان به ئاڕاسته‌ی پێشكه‌وتن بگۆڕن، ئه‌وكات به بڕیارێكی به كۆمه‌ڵ ناوی تاڵیبان له لیستی تیرۆر ده‌رده‌هێنین.
رووسیا له ساڵی 2003 تاڵیبانی خسته لیستی تیرۆره‌وه، به‌ڵام تا ئێستا چه‌ندین جار گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانی كردووه.
له دوێنێوه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه، كه پرسی سه‌ره‌كی، ره‌وشی ئه‌فغانستانه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له برۆكسل به‌رده‌وام ده‌بێت.