له په‌خشی راسته‌وخۆدا گرته‌ی نه‌شیاویان په‌خش كرد
نه‌یده‌زانی له پشتییه‌وه هه‌ورێكی ره‌ش بۆ ماوه‌ی 13 چركه ئاسمانی كه‌ناڵه‌كه‌ی داپۆشیوه

K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكایی له كاتی په‌خشی هه‌واڵی كه‌شوهه‌وادا، گرته‌ی نه‌شیاویان په‌خش كرد.
بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه مێشێل بۆس، باسی له پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌كرد و ده‌یوت ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، به‌ڵام نه‌یده‌زانی له پشتییه‌وه هه‌ورێكی ره‌ش بۆ ماوه‌ی 13 چركه ئاسمانی كه‌ناڵه‌كه‌ی داپۆشیوه.
بینه‌رانی كه‌ناڵی " KREM2"ی سه‌ر به تۆڕی میدیایی "CBS" تاسابوون، ئه‌و كاته‌ی له شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌وه به دیار كه‌شوهه‌وا دانیشتبوون و بینیان له پشتی بێژه‌ره‌كه‌وه له یه‌كێك له شاشه‌كان گرته‌یه‌كی سێكسی نه‌شیاو په‌خش ده‌كرێت.
پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای پێبژاردن به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌دا هه‌یه.
پێشتریش له 2012 یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به تۆڕی میدیایی "CBS"ی ئه‌مه‌ریكایی دیمه‌نێكی سێكسی نه‌شیاوی پهخشكردبوو، به‌و هۆیه‌وه كه‌ناڵه‌كه به بڕی 325 هه‌زار دۆلار سزا درابوو.