واشنتن پۆست: مانگی داهاتوو سه‌ركرده‌كانی جیهان له گلاسكۆ كۆده‌بنه‌وه
"ئه‌مه‌ریكا له گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وای جیهانی نیگه‌رانه"

K24- هه‌ولێر:
كۆشكی و سپی و پنتاگۆن و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریان له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا بڵاو كرده‌وه، كه له داهاتوودا به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و لافاو، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان دروست ده‌كات.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی كۆشكی سپی و پنتاگۆن و هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه له ژینگه و كه‌ش و هه‌وادا دروستبووه، وا پێویست ده‌كات واشنتن به پلانه ستراتیژییهكانیدا بچێته‌وه و ببێته هه‌لێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ركابه‌ره گه‌وره جیهانییه‌كه‌ی كه چینه، وێرای ئه‌وه‌ی كه ناسه‌قامگیری له هه‌ندێ وڵاتی خاوه‌ن چه‌كی ناووكیدا بوونی هه‌یه، وه‌ك كۆریای باكوور و پاكستان.
راشیگه‌یاند، سه‌ركرده‌كانی جیهان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی داهاتوو له گلاسكۆی پایته‌ختی ئیسكۆتله‌ندا له‌باره‌ی كه‌ش و هه‌وا و ژینگه‌ی جیهان كۆببنه‌وه، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كاتێك ئه‌مه‌ریكا له‌و گۆڕانه‌ی كه‌ش و هه‌وای جیهانی نیگه‌رانه.
روونیكرده‌وه، له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی پرسی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای جیهان، كاری جددی نه‌كراوه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هاتنی جۆ بایدن، رۆڵیان له‌م دۆسیه‌دا كاریگه‌ره و بووه‌ته كارنامه و خاڵه ستراتیژییه‌كانی كاركردنی.
جه‌ختیكرده‌وه، راپۆرته‌كه‌ی پنتاگۆن وا ده‌كات كه له رۆڵی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای جیهان بخرێته به‌رنامه ستراتیژییه‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له داهاتوو، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت لافاوی گه‌وره له جیهاندا رووبده‌ن، جیا له‌وه‌ش پله‌كانی گه‌رما له جیهان هێشتا به‌رز ببنه‌وه.