گهورهترین پڕۆژهی نیشتهجێبوون له ههولێر كهوتهكار
جێبەجێکردنی پڕۆژەکان کاریگەری لەسەر بووژانەوەی بازاڕی خانووبەرە کردووە

K24- ههولێر:
خواستی هاووڵاتیان بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان کاریگەری لەسەر بووژانەوەی بازاڕی خانووبەرە کردووە، بەتایبەتی لە ههولێری پایتەخت، یەکێك لە گەورەترین پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەو شاره کە لە 9 تاوەر و 2 هەزار یەکە پێكهاتووە کارکردن تێیدا دەستیپێکردووەتەوە و بڕیاریشە لەماوەیەکی نزیکدا رادەستی خاوەنەکانیان بکرێن.
لهكاتێكیشدا لەماوەی رابردوودا پڕۆژەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانەکانی دیکە، بەسستی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ماوەیەکە بەخێرایی کار لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکرێت، بهتهواوبوونی پڕۆژەکە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش دەبەخشێتە هەولێر، به گوتهی دڵزار گەردی، وەبەرهێنەرى پڕۆژهكه، ئهو لە نزیکەوە چاودێری کار و بەڕێوەچوونی پڕۆژەکەی دەکات و بەڵێنیش دەدات، هەر نۆ باڵەخانەکە تەواوبکات.
هاوكات ديار عهلی، كه خاوهن نووسینگهیه، رایگهیاند، 175 هەزار و 452 یەکەی نیشتەجوون هەن و خواستی هاووڵاتیانیش بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون لە زیادبوونە، وهك ئاماژهشی پێدا، پڕۆژەکان بازاڕی خانووبەرەیان بووژاندووەتەوە و خەڵكی زۆر وەبەرهێنانی بۆ دەکەن. ههروهها ئاشكرایكرد، گرانترین مەتری شوقە لە هەولێر دەگاتە سەرووی 2 هەزار دۆلار.
لە کابینەی نۆیەم مۆڵەتى كاركردن به 3 پرۆژەی نیشتەجێببوون لە هەولێر دراوه، ئامانج لەم ههنگاوهش رێخستنەوەی مۆڵەتەکانە بەگوێرەی پێویستی و خواست، لهو بارهشهوه سامان عارهب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر نهیشاردهوه، كه داتایەکی دروست لەبارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون لهبهردهستیان نییە تاوەکو کاری لەسەر بکەن.
تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر مۆڵەتى كاركردن به 89 پڕۆژەی نیشتەجێبوون دراوه بە سەرمایەی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار، کە زیاتر لە 90 هەزار و 394 یەکە پێکهاتوون، ئێستاش دەیان پڕۆژە لە قۆناغی جێبەجێکردندان و پێشبینی دهكرێت تا کۆتایی ئەمساڵ هەزاران یەکە رادەستی خاوەنەکانیان بکرێن.
H.B