کەرکوکییەکان داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکەیان دەکەن
"دوای ده‌ستبه‌كاربوونی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دۆسیه‌ی گۆڕینی پارێزگاری كه‌ركووك یه‌كلاده‌كرێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتیانی کەرکووك چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانی دوای هەڵبژاردنن و بەئومێدەوە لە داهاتووی شارەکەیان دەڕوانن و داوادەکەن هەرچی زووە دۆخی شارەکەیان ئاسایی بکرێتەوە و پارێزگارێکی کورد بۆشارەکەیان دیاری بکرێت، پەرلەمانتارێکی سەرکەوتووی پارتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خەڵک دەکرێن و مافەکان وەردەگیرێنەوە.
کەشی دوای هەڵبژاردنە و هاوڵاتیانی کورد لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بەڵێنی کاندیدە دەرچووەکانی پەرلەمانن، پرسە نەتەوەییەکان و ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکەیان لەگرنگترینی داواکارییەکانن.
گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستیپێکردووە، کورد وەکو پێکهاتەیەکی سەرەکی رۆڵی کاریگەری لە یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسە دەبێت، جێگیرکردنی مافە دستوورییەکان وەک پێش مەرجی بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق بەپێویست دەزانرێت.
رەسوڵ رەئووف، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گوتی: "پێویسته كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان له پێش هه‌موو كێشه‌كانی دیكه‌وه بێت، ده‌بێت ئه‌مه ببێته به‌رنامه‌ی كاركردن له ئه‌نجومه‌نی عێراق، كورد رێژه‌ی كورسییه‌كانی 63 كورسییه، ئه‌مه‌ش كه‌م نییه، بۆیه ده‌توانێت خۆی بسه‌پێنێت و ببێته ژماره".
لیژنەیەکی باڵا ماوەی ساڵێکە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و ناوچە کوردستانییە دابڕاوەکان پێکهێنراون و لەسەر چەند پرسێکی تایبەت رێککەوتوون.
شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "له‌سه‌ر ئاستی ئیداری، كێشه‌ی زه‌وییه‌كان به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاوی باشی ناوه، پێشبینی ده‌كه‌ین دوای ده‌ستبه‌كاربوونی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و لیژنه‌یه كۆتایی به كاره‌كانی بێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گۆڕینی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك جێبه‌جێبكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی یاسای هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته په‌رله‌مانتار، له پۆستی پێشووی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه".
کاراکردنەوەی مادەی 140 و دۆسیەکانی ئەمنی و ئیداری و گەڕانەوەی مافە زەوتکراوانی کورد لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەر لە گرنگترینی دۆسییەکانن، کە چاوەڕوان دەکرێت لەکاتی دانووستانەکانیدا کورد لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سازشیان لەسەرنەکات.