به‌شیر حه‌داد: ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردن ده‌نگی كه‌میان هێنا تووشی شۆك نه‌بوون
"مالیكی دان به‌وه داده‌نێت كه پێشتر به‌رامبه‌ر كورد هه‌ڵه‌ی كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌وانه‌ی پێشووتر جیاوازتر بوو.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه كورسی كه‌میان هێنا، تووشی شۆك نه‌بوون، چونكه ده‌یانزانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان لێیان زوویڕ بوونه.
راشیگه‌یاند، هه‌موو لایه‌ك شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو و به شه‌فافی به‌ڕێوه‌چوو، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌قامگیر به‌ڕێوه‌چوو.
روونیكرده‌وه، په‌رله‌مانی دانیشتنی نوێ ده‌كات تاوه‌كو سه‌رۆك په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار دیاری بكات، دواتر سه‌رۆك كۆمار كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی راده‌سپێرێت تاوه‌كو حكومه‌تی نوێ رابگه‌ینن.
جه‌ختیكرده‌وه، مالیكی دان به‌وه داده‌نێت كه پێشتر به‌رامبه‌ر كورد هه‌ڵه‌ی كردووه، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه له كابینه‌كانی دیكه كردوویه‌تی دووباره‌ی ناكاته‌وه.