كۆشكی سپی: كامالا هاریس سه‌ردانی پاریس ده‌كات
"بڕیاره بایدن و ماكرۆن له لووتكه‌ی وڵاتانی 20 له كۆتایی ئه‌م مانگه له رۆما به‌ڕێوه ده‌چێت كۆببنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا، تێیدا جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان واشنتن و پاریس له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی ناووكی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیار درا كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌م زووانه سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ماكرۆن و بایدن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری ئه‌وروپا كرد، ئه‌میش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).
راشیگه‌یاند، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له باره‌ی كه‌شتیگه‌لی ناووكی و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئوستراڵیا، بووه هۆی نیگه‌رانی پاریس، كه هه‌ردوو سه‌رۆك له‌مباره‌یه‌وه دڵنیاییاندا.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوای ئه‌وه‌وه دێت، وا بڕیاره بایدن و ماكرۆن له لووتكه‌ی وڵاتانی 20 له كۆتایی ئه‌م مانگه له رۆما به‌ڕێوه ده‌چێت كۆببنه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ش بڕیار درا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی پاریس بكات.