ڕوسیا: چهكمان به پهكهكه نهداوه
زاخارۆڤا : توركیا بیانوو بۆ ئۆپهراسیۆنهكانی دێنێتهوه
K24 – ههولێر
رووسیا جارێکی دیکە رەتیدەکاتەوە چەکی دابێتە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دژی تورکیا و مۆسکۆ دەڵێ ئەو تۆمەتانەی تورکیا تەنیا بۆ ئەوەیە بیانوویەک بدۆزنەوە بۆ شەرعییەتدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باکووری کوردستان.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەوە راستە کە سەرکردایەتی تورکیا دەیەوێ بیانوویەکی گونجاو بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی کورد لە وڵاتەکەی بدۆزێتەوە، بۆیە دەیەوێت فاکتەری دەرەکی ببينێتەوە، بۆ ئەوەی شەرعییەت بداتە کردەوەکانی لە دژی کورد.
زاخارۆڤا ئاماژشی کرد: بەپێچەوانەی تورکیا کە چەک و تەقەمەنی دەبەخشێتە گرووپی توندڕە و لە سووریا، رووسیا چەکی نەداوەتە ھیچ گرووپ و لایەنێک.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی گوایە چەک و تەقەمەنی بەخشیووەتە پەکەکە و ئەو رێکخراوەش لە دژی تورکیا بەکاریھێناون.