فڕۆکەوانی فیدراڵی به‌شێك له هۆشداری ئاسمانی لەسەر عێراق هەڵگرت
به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه سەپێنرابوو
K24 - هه‌ولێر:
جاسم عەبد عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی جووڵەی ئاسمانی عێراق رایگه‌یاند، رێکخراوی فڕۆکەوانی فیدراڵی بەشێك لە هۆشداری ئاسمانی لەسەر عێراق هەڵگرت، كه ماوه‌ی 7 ساڵه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه سه‌پێنرابوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەم هەنگاوە رەهەندی ئابووری هەیە و دەبێتە هۆکاری تێپەڕبوونی زیاتری فڕۆکەکان بە ئاسمانی عێراق و بەرزبوونەوەی داهاتی گشتی لە وڵات.
کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاری هاتووچۆی ئاسمانی لە عێراق ئاشكرای كرد، رێکخراوی فڕۆکەوانی فیدراڵی بەشێک لە هۆشداری ئاسمانی لەسەر وڵاتەکەی هەڵگرت، کە لەساڵی 2014ـه‌وه بەهۆی شەڕی داعشەوە سەپێنرابوو.
جاسم عەبد عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی جووڵەی ئاسمانی عێراق گوتی: به ههماههنگهی له‌گه‌ڵ رێخكراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی نێوده‌وڵه‌تی "ئیكاو" و كۆمه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی "ئیتا" و کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاری هاتووچۆی ئاسمانی لە عێراق به‌شێك له هۆشداری ئاسمانی هه‌ڵگیرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەم هەنگاوە رەهەندی ئابووری هەیە و دەبێتە هۆکاری تێپەڕبوونی زیاتری فڕۆکەکان بە ئاسمانی عێراق و بەرزبوونەوەی داهاتی گشتی لە وڵات.
بەڕێوەبەری کارگێڕی جووڵەی ئاسمانی عێراق ئاشكرای كرد، ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی فیدراڵی "FAA" هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو فڕۆكه‌ی تابیه‌ت به عێراق (NOTAM) هه‌ڵفڕاندووه، كه ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵه به ناوچه‌یه‌كی نائارام بۆ گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار كراوه، كه توانیویانه له‌به‌رزی 32 هه‌زار پێ به ئارامی بفڕن، كه ئه‌مه بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه.