گرووپێكی چه‌كداری نوێ به‌ناوی (كه‌تائیب ئه‌لموهه‌ندیس) له عێراق خۆی راگه‌یاند
كه‌تائیب ئه‌لموهه‌ندیس: ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین.. خوازیاری جیهاد و رۆژی كۆتایین.. دواتر په‌یكه‌ری فه‌رمانده و چه‌كداره‌كانمان بۆتان ئاشكرا ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
گرووپێكی نوێی چه‌كداری شیعه مه‌زهه‌ب به ناوی (كه‌تائیب ئه‌لموهه‌ندیس) له عێراق خۆی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه له ساڵی 2020 له هێرشێكی ئه‌مه‌ریكادا كوژرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و گرووپه نوێیه جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاری خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌ركی ئه‌وان جیهادی و به‌رگرییه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌وان خوازیاری جیهاد و رۆژی كۆتایین و خوازیاری پۆست و ده‌سه‌ڵات نین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسراوه: "له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیده‌كه‌مان موهه‌ندیس و باوه‌ڕبوونمان به پڕۆژه‌ی جیهادی و به‌رگری، بۆتان راده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه پڕۆژه‌یه‌كی جیهادی و به‌رگرین، هه‌روه‌ك شه‌هیده خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌یویست".
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "ئێمه ده‌ڵێین: كه پێكهاته نوێیه‌كه‌مان (كه‌تائیب ئه‌لموهه‌ندیس) له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه و خۆمان راسته‌وخۆ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانه‌وه نه‌به‌ستووه‌ته‌وه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "ئێمه خوازیاری جیهاد و رۆژی كۆتایینه و خوازیاری ده‌سه‌ڵات و پۆست نین، ئه‌ركی ئێمه به‌رگریكردنه له عێراق و سیسته‌می سیاسی عێراق به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌بینه ده‌ستێكی گورزوه‌شێن بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری شانبه‌شانی سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی".
دووپاتیشیكرده‌وه، "دواتر بڕیار و كاروباره‌كانمان تایبه‌ت به سه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كانمان بۆتان راده‌گه‌یه‌نین، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و پێكهاته‌وه هه‌یه ئاشكرا ده‌كه‌ین".
له 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ساڵی 2020، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
H.B