نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق تاووتوێ ده‌كات
كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان بێته ئاراوه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی دووشه‌ممه 2021/10/25 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عێراق به‌گشتى و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى، تاووتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌ڕووى ته‌كنيكييه‌وه به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك و بێكێشه به‌ڕێوه چوو، هه‌روه‌ها گرنگه دواى په‌سه‌ندكردنى ئاكامه‌كان حكوومه‌تێكى گشتگير له عێراق پێك بێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئومێد و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بێت.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه به په‌يامى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرا كه پشتيوانى له پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و به هه‌نگاوێكى گرنگى له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ڕۆڵى كۆمسيۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كۆمكارى عه‌ره‌بى و هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ى پشتيوانيى ئه‌م پرۆسهيان كرد، به‌رز نرخێنرا.
نێچيرڤان بارزانى تيشكى خسته سه‌ر ياساى هه‌ڵبژاردن كه جارى يه‌كه‌مه له عێراق كارى پێده‌كرێت و دووپاتى كرده‌وه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان بێته ئاراوه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، په‌يوه‌ندييه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گرنگيى هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور، ڕێككه‌وتنى شه‌نگال، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، دۆخى سووريا و پێشهاته‌كانى ئه‌فغانستان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.