ئه‌و ساته‌ی ده‌زانێ 11 ی سێپته‌مبه‌ر ڕوویداوه‌ بزانه‌ ڕووخساری جۆرج بوش چۆن گۆڕاوه‌

وێنه‌كان نوێیه‌

K24 - هه‌ولێر

11ی سێپته‌مبه‌ر له‌ هزری ئه‌مریكییه‌كاندا به‌ به‌رده‌وامی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی جۆرج بوشی سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ ئه‌وكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێدا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی" ده‌یلی مه‌یل " بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، شپرزه‌یی و سترێسێكی زۆر به‌ ڕووخساریه‌وه‌ دیاره‌ و ڕه‌نگی هه‌ڵبڕسكاوه‌.

وێنه‌كان له‌وكاته‌دا گیراوون كه‌ سه‌رۆك ئه‌ركاتی ئه‌مریكا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ژێر هێرشێكی چڕی تیرۆریستیدایه‌،هه‌رچه‌نده‌ پێشتر وێنه‌ی ئه‌و ساتانه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م وێنانه‌ نوێن و به‌شێكن له‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌رشیفی نیشتیمانی ئه‌مریكاوه‌ دزه‌یانكردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌ساڵی 2015 ش وێنه‌ی ناوه‌نده‌ بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئه‌مریكا له‌ ساتی ڕوودانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر تاوه‌ره‌كانی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی و باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا به‌ڕوونی شپرزه‌یی به‌ ڕوخساریانه‌وه‌ ده‌بینرا.

وێنه‌گره‌كه‌ی كۆشكی سپی له‌و ساته‌ی سه‌رۆك ئه‌ركان هه‌واڵه‌كه‌ به‌ به‌ سه‌رۆك ڕاده‌گه‌یه‌نێت سێره‌ی له‌ ڕوخساری بوش گرتووه‌ و كاردانه‌وه‌ و تیكچوونی ڕوخساری به‌ جوانی وێنه‌گرتووه‌،وێنه‌كان هی ئه‌و ڕۆژه‌ن كه‌ سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له‌ قوتابخانه‌ی ( ساراسوتا ) بوو له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا و به‌شداری له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كدا كردبوو كه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ سازكرابوو،به‌ڵام به‌ زووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ واشنتن و له‌و شه‌وه‌دا گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر له‌ ساڵی 2001 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی قاعیده‌وه‌ ئه‌نجامدرا و له‌ ئه‌كامدا 3000 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا،ڕووداوه‌كه‌ش به‌هۆی ڕفاندنی چوار فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌وه‌ بوو، كه‌ دووانیان خۆیانكێشا به‌ تاوه‌ره‌كانی باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له‌ نیویۆرك و فڕۆكه‌ی سێه‌میان به‌ره‌و باره‌گای په‌نتاگۆن ڕۆشت و چواره‌میان له‌ ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا تێكشكا.