هێمن هه‌ورامی: پێویسته كه‌شی ناو په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه
"بێڕێزی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به پشێویه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته كه‌شی ناو په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه.
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، دوو فاقییه‌ك له هه‌ڵوێستی به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ندێك هه‌ڵوێست ده‌بینرێت، پێویسته كه‌شی ناو په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه.
هێمن هه‌ورامی راشیگه‌یاند، دوامانكردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی له نێوان هه‌ر 101 ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی دروستكردنی گیانی لێبورده‌یی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان بكه‌ین.
راشیگه‌یاند، قسه به ئێمه گوتراوه، بێڕێزی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، كه‌سانێك بۆ ئه‌و بێڕێزیانه نایه‌نه پێشه‌وه.
روونیكرده‌وه، ئه‌م فه‌وزا دروستكردنه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه، ئێمه ساڵێكمان له په‌رله‌مان ماوه، كۆمه‌ڵێك یاسای گرنگ هه‌ن پێویسته گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین.
ئاماژه‌یپێكرد، ناكرێت دۆخی په‌رله‌مانی كوردستان ئاوها به‌رده‌وام بێت، ده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی یه‌كتر بریندار بكه‌ین، گفتوگۆیه‌كی نه‌رم له په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت.