سەرۆکى حکومەت هاوكاری ئەو خێزانەى کرد كە بە جارێك شەش منداڵیان بوو
"پشتیوان بەخوا تەمەنی ئه‌و 6 منداڵه درێژدەبێت"

K24- هه‌ولێر:
پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەنوێنەرایەتى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی پرسین له ڕه‌وشی ته‌ندروستیان و گه‌یاندنی هاوكاریی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەردانى ئه‌و منداڵانه‌ی کرد كه دوێنێ له حاڵه‌تێکی ده‌گمه‌ن ئافره‌تێک له هه‌ولێر شه‌ش منداڵی به جارێك بوو.
پارێزگاى هەولێر رایگه‌یاند، دواى ئەوەى له میدیاکان هه‌واڵی ئەوە بڵاو بووەوە کە لە حاڵه‌تێکی ده‌گمه‌ن ئافره‌تێک له هه‌ولێر شه‌ش منداڵی به جارێك بوو، سەرۆكی حكومەتى هەرێمى کوردستان پارێزگاری هه‌ولێری ڕاسپارد سه‌ردانى نەخۆشخانە بکەن.
راشیگه‌یاند، بەناوى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایی لە باوکى ئەو منداڵەکان كرا و هیواى سەلامەتى بۆ داکیان و نزاى خێر بۆ منداڵەکانیان خوازرا و هاوكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌و خێزانه درا.
پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، پشتیوان بەخوا تەمەنی ئه‌و 6 منداڵه درێژدەبێت، دەستخۆشیش لە بەڕێوەبەر و پزیشک و تەواوى کارمەندانى نەخۆشخانەى لەدایک بوونى هەولێر دەکەین لەو پێشکەوتنە بەرچاوەى لە پاک و خاوێنى و چارەسەرکردنى نەخۆشەکانیان بەخۆیانەوە بینیووە.