تاران: له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا له‌گه‌ڵ گرووپی 5+1 ده‌ست به دانوستانی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ینه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان سه‌ردانی ئێران ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی گرووپی 5+1 ده‌ست به دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كه‌نه‌وه.
حوسێن ئه‌میر عه‌بودللـه‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: رافائێل گروسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان سه‌ردانی ئێران ده‌كات، به‌ڵام كاته‌كه گرنگ نییه كه‌ی ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام ده‌دات.
راشیگه‌یاند، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌كه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، كه له ساڵی 2015 واژۆ كراوه، له‌كاتێكی زۆر نزیكدا ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B