كۆشكی سپی: ئه‌مڕۆ بایدن ده‌گاته ئه‌وروپا
"بایدن سه‌ردانی گلاسكۆ ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی 20"
K24 - هەولێر:
جیك سۆلڤیان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، بایدن ده‌گاته كیشوه‌ری ئه‌وروپا و دیدار له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس پاپای فاتیكان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهانی ئه‌نجام ده‌دات.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (28ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر)، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به گه‌شتێك بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌كات.
راشیگه‌یاند، له‌و گه‌شته‌یدا بایدن سه‌ردانی رۆمای ئیتاڵی و شاری گلاسكۆی ئیستكۆتلهندا ده‌كات.
روونیكرده‌وه، بایدن له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس پاپای فاتیكان گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆڤید19 و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانی سه‌ر ئاستی گۆی زه‌وی ده‌كه‌ن.
جه‌ختیكرده‌وه، له‌و گه‌شته‌ی بایدن، چاوی ده‌كه‌وێت به ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، كه یه‌كه‌مین دیداریان ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانی هه‌ردوو وڵات به‌هۆی دۆسییه‌ی (گرێبه‌سته‌كانی كه‌شتیگه‌لی ناووكی)، گرژی تێكه‌وت.
جه‌ختیكرده‌وه، هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا به گه‌رمییه‌وه پێشوازی له بایدن ده‌كه‌ن، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نگاو نان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی روون.
كۆشكی سپی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، بایدن سه‌ردانی گلاسكۆ ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی 20 و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كه‌ش و هه‌وای جیهان.
راشیگه‌یاند، له‌و لووتكه‌یه بایدن دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده جیهانییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، كه واشنتن هه‌وڵ ده‌دات كاریگه‌رییه‌كان كۆرۆنا به‌سه‌ر جیهان كه‌متر بكاته‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسین به‌سه‌ر وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا.
جه‌ختیكرده‌وه، باس له گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ده‌كرێت، كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر داهاتووی گۆی زه‌وی، وێڕای باسكردنی پرسی گرانبوونی غاز له جیهان و په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن له‌گه‌ڵ چین، كه بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ بایدن له ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه.