ئاری هه‌رسین باس له جیاوازییه‌كانی پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه ده‌كات
" ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره و گرنگی هه‌بوو"
K24 - هەولێر:
له 22-10-2014، به فه‌رمانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كۆبانێ كرا.
له‌مباره‌یه‌وه ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سنووری توركیای به‌زاند و بۆ به‌رگریكردن له خاكی پیرۆزی كوردستان چووه كۆبانێ.
راشیگه‌یاند، رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌و بڕیاره زۆر كاریگه‌ر بووه، كه ئه‌وكات هه‌ماهه‌نگیه‌كی زۆر له نێوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان هه‌بوو.
روونیكرده‌وه، ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره و گرنگی هه‌بوو.
ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ندێ كه‌س كه له پڕۆسه‌كه دوور بوون، ته‌نیا قسه فڕێ ده‌ده‌ن، كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه بوو، په‌رله‌مان ته‌نیا په‌سند كرد.
جه‌ختیكرده‌وه، زۆر گرنگه كورد له‌ناوخۆدا یه‌كگرتوو بێت، بۆ به‌رگری كردن له مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هێزی پێشمه‌رگه چووه كۆبانێ.
گوتی: كاتێك ئه‌ركی پێشمه‌رگه له كۆبانێ ته‌واو بوو، یه‌كسه‌ر گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه ده‌كرێت ببێته وانه‌یه‌ك بۆ داهاتوو، كه هێزی پێشمه‌رگه داوای نه‌كرد پشكی هه‌بێت له ئیداره‌ی كوردستانی رۆژئاوا.
روونیكرده‌وه، جیاوازیكردن له نێوانی پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه نابێت بكرێت، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بۆی بلوێت حزبی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات تاوه‌كو دژایه‌تی هه‌رێم بكات، بۆیه په‌كه‌كه به زۆره‌ملێیی له كوردستان ماونه‌ته‌وه.
گوتیشی: له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش، په‌كه‌كه دوو سێ گه‌ریلای ناردووه بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه، ده‌بێت له ئێستادا بچێته‌وه ناوچه‌و سنووره‌كانی خۆیان، ئه‌وان به زۆره ملێیی له به‌شێكی ناوچه‌كانی كوردستان ماونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌ركیان ته‌واو بووه.