له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێك به‌ چه‌قۆ كورژا

پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە و به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌

وێنه‌ی سیمبوڵیی ته‌رمی پیاوێك
وێنه‌ی سیمبوڵیی ته‌رمی پیاوێك

K24 – هه‌ولێر:

به‌شی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند، ته‌رمی كه‌سێك گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ، كه‌ شوێنه‌واری چه‌قۆ به‌ جه‌سته‌وه‌یه‌تی.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نه‌خۆشخانه‌كه‌، "لەناحیەی تەکیەی کاکەمەدەوە تەرمی کەسێک گەیەندراوه‌ته‌ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و به‌ زه‌بری چه‌قۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند، تاوانلێكراوه‌كه‌ پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە و به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌ و دوای رێكاره‌ یاساییه‌كان ته‌رمی ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له‌ سلێمانی كراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا ئه‌وه‌ دووه‌م حاڵه‌تی كوشتنه‌، كه‌ به‌ چه‌قۆ ئه‌نجامدرابێت. دوای ئه‌وه‌ی له‌ سنووری هه‌ولێریش پۆلیس رایگه‌یاند، ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ ناوی "ئاورینگ عومه‌ر عوسمان" (41) ساڵ له‌ ماڵی خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ شوێنه‌واری چه‌قۆ به‌ جه‌سته‌وه‌یه‌تی.